نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان دەکرێت.
عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مانگی شەشی وانەبێژان دەکرێت بە مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکویشەوە.
نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانبێژان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە تاوەکو پێنج شەممە مووچەی سەرجەم پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی یەک شەممە مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر کۆبوونەوەو داوای شایستە داراییەکانیان کرد، بەڵام هێزە ئەمنییەکان نزیکی ٢٠ مامۆستایان دەستگیرکرد و دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد کران.