نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ سەرووی ٨٧ دۆلار بەرزبووەوە و زێڕیش نزمبۆوە.
ئەمڕۆ هەینی نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ ٨٧ دۆلار و ١٠ سەنت بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ ٨٣ دۆلار و ٨٣ سەنت هەڵکشا.
هاوکات هەر ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە چاو ئەو بەرزبوونەوەیەی دوێنی پێنجشەممە تۆماری کرد، ئەمڕۆ دابەزی و نرخی یەک ئۆنسە بە هەزار و ٩٣٩ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.