ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکردوە، بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگ بدات لەسەر ناردنی ٨٠٠ ملیار دینار بۆ هەریمی کوردستان
سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەموو لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەتی عێراق، بڕیاریانداوە لە کۆبونەوەی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەنگ بدەن لەسەر ناردنی بڕی ٨٠٠ ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشداوە، ناردنی ئەو ٨٠٠ ملیار دینارە بۆ مانگەکانی (٧ تا ١٢)ی ٢٠٢٣یە.
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ باسی لەوەشکردوە، بە کۆی گشتی ئەو پارەیەی بڕیارە دەنگی لەسەر بدرێت ٤ تریلیۆن و ٨٠٠ ملیار دینارە.
سۆران عومەر لەسەر پابەندیەکانی حکومەتی عێراق بە ناردنی بودجە وتی، لایەنە عێراقییەکان بەڵێنیانداوە کە لە کۆبونەوەکە دەنگ لەسەر ئەوە بدەن.