وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزیری وزەی تورکیا سەردانی بەغداد دەکات و پرسی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم تاوتوێدەکەن، دەشڵێت، بەمنزیکانە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لەرێگەی بەندەری جەیھانەوە یەکلادەبێتەوە.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی توركیاوە رایگەیاند، دانوستان لەگەڵ لایەنی توركی هەیە و چاوەڕوانی سەردانی وەزیری وزەی توركیا دەكەین بۆ كۆبونەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەكێك لە تەوەرەكانی ئەو كۆبونەوەیە دووبارە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتە لەڕێگەی بەندەی جەیهانەوە.
شەش مانگ لەمەوبەر و بە دیاریكراوی رێكەوتی 24ی ئازاری ئەمساڵ، پاش نۆ ساڵ لە پێشكەشكردنی سكاڵا لەلایەن بەغداوە، دادگای نێودەوڵەتیی ژووری بازرگانیی لە پاریس بڕیاریدا بە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە.