ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

  2023-10-01  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی شوێنێک دابەشدەکرێت.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ ١ی ١٠ی ٢٠٢٣ ، مووچەی مانگی حەوتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەکرێت.

هەر بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچە، سبەی دووشەممە مووچەی وەزارەتی داد و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەکرێت.

دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دابەشدەکات.


ڕیکلام