بانکی ناوەندی بڕێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە

  2023-10-31  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بانکی ناوەندی عێراق، بڕی خستنەڕووی بۆ ئەمڕۆ ئاشکراکرد کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش زیاتر بەرزکردەوە.

ژیان:

ئەمڕۆ سێشەممە٣١ی تشرینی یەکەم، بانکی ناوەندی بڕی ١٩٥ ملیۆن و ٥٢٩هەزار و ٢١٧ دۆلار خرایە بازاڕەوە کە ١٦٩ ملیۆن و ٢٢٩ هەزار و ٢١٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٦ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، بەراورد بە دوێنێ کاتی کردنەوەی بازاڕەکان نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و  ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٦١ هەزار و ٦٥٠  دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.


ڕیکلام