دەرماڵەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری هەرێم خەرجدەکرێت

  2023-11-09  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هێزەکانی پاسەوانی سنووری هەرێم لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو کارمەندانەی لە وەجبەی دووەم دامەزراون دەرماڵەی مەترسی-یان بۆ خەرج دەکرێت.

ژیان:
هێزەکانی سنوور پارێز لە سنووری ناوچەی باکوور/ سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کارمەندانەی لە وەجبەی دووەم لە هێزەکانی سنوور دامەزراون رۆژی پێنج شەممە ٩ی ١١ی ٢٠٢٣ لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ دەتوانن پەیوەندی بکەن بە فێرگەی مەشقی سنوری ناوچەی باکوور/ سلێمانی.

ئاماژە بەوەشدراوە، دەتوانن ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە سەردانیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی دەرماڵەی مەترسی.

جەختیشی کردۆتەوە، دوامۆڵەت ڕۆژی شەممە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆیە بۆ وەرگرتنی دەرماڵەکە .


ڕیکلام