بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی كەركوك بڕیارێكی خۆی هەڵوەشاندەوە كە داوای لە ناوەندەكانی خوێندن كردبوو لە كاتی تۆماركردنی ناوی خوێندكاراندا پیتە كوردییەكان بگۆڕن و پیتی عەرەبی بەكاربهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک لەماوەی رابردوودا نووسراوێکی ئاڕاستەی خوێندنگاکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەی کردبوو تیایدا داوایکردبوو چەند پیتێکی زمانی کوردی لەلیستی ناوی خوێندکارانی پۆلی شەشی سەرەتایی بەکارنەھێندرێت و لەجیاتی ئەو پیتانە ھاوتا عەرەبیەکانیان بەکاربھێنێت.
لە یەكێك لە بڕگەكانیدا نووسرابوو نابێت پیتەكانی (پ، ژ، ڤ، چ، گ، ۆ، ڵ، ێ، ڕ، ك) بەكاربهێندرێت و پێویستە لەبەرامبەردا پیتی عەرەبی بەكاربهێندرێت.