لە پاریزگای هەولێر، زیاتر لە ١٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون تاپۆ دەکرێن.
ژیان:
ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، زیاتر لە (١٢٠ هەزار) یەکەی نیشتەجێبوون لە (٥٦) پڕۆژەی وەبەرهێنان کە مۆڵەتیان لە دەستەی گشتی وەبەرهێنان وەرگرتووە و پێکهاتووە لە (شوقە، ڤێلا، خانوو) و خەڵکیان تێدا نیشتەجێیە تاپۆ دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک لە لایەنە پێوەندارەکان پێکهاتووە بۆ خەمڵاندن و تاپۆکردن و بەناوکردنی ئەو یەکانە.
پارێزگای هەولێر راشیگەیاند، تاکو ئێستا شەش هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە سنووری پارێزگای هەولێر تاپۆکراون و ١٢ هەزار یەکەی دیکەش لە قۆناغی ئامادەکردندان بۆ بەناوکردن.
ئەوەشی خستەڕوو کە پێشبینی دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی بەناوکردن دوو هێندە زیاتر بەرز بێتەوە.