عومەر ئەحمەد, سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق, ڕایگەیاند تەواوکردنی سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆ ئیدارەدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە رۆژی هەڵبژاردن تەواو بووە
ژیان
سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان, لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند: پەرۆشین بۆ ئەوەی میدیاکان لەکارەکانمان ئاگاداربکەینەوە, بەوپێیەی هاوبەشی پرۆسەی هەڵبژاردنن.
لەلایەکی ترەوە, عەباس فەتلاوی, سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردن بە میدیاکانی راگەیاند: زیاتر لە یەک ملیۆن و (٣٠) هەزار دەنگدەر داتاکانیان تازەکردووەتەوە، ژمارەی کاندیدەکانی هەڵبژاردن گەیشتووەتە (٥) هەزارو (٧١٩) کاندید.
زیاتر لە (١٦) ملیۆن دەنگدەر مافی بەشداریکردنیان هەیە لە هەڵبژاردنەکان، دەستکراوە بە دابینکردنی ئامێرەکانی هەڵبژاردن و ئامادەکردنی ناوەندەکان بە ڕێژەی (٩٥%) .