وەزارەتی بازرگانی عێراق: بەھۆی کۆبوونی ئەلیکترۆنییەوە بەشەخۆراکی نزیکەی یەک ملیۆن کەس بڕاوە

  2023-11-17  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نزیکەی یەک ملیۆن ھاووڵاتی لە کۆبوونی خۆراکی ئەلیکترۆنی لە چوار پارێزگادا بەشەخۆراکی مانگانەیان دەبڕدرێت.

ریاز موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی چاودێری بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتەکەیان سورە لەسەرپرسی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی رێکارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی کۆبوونی خۆراک لە چوار پارێزگادا دەرکەوتووە نزیکەی یەک ملیۆن ھاووڵاتی ئەو بەرنامەیە نایانگرێتەوە و بەشەخۆراکی مانگانەیان دەبڕدرێت.

ریاز موسەوی دەشڵێت، بەتەواوکردنی بە ئەلیکترۆنیکردنی کۆبوونی خۆراک خەڵکی زیاتر ئاشکرادەکرێن کە بەشەخۆراکی مانگانەیان پێنەدرێت و بەمەش پارە دەگەڕێتەوە و ماددەکان باشتردەکرێن و ئەو ھاووڵاتیانەشی شایەنی ئەو بەرنامەیەن مادەکانیان بەدەست دەگات.


ڕیکلام