تەڵعەت تاهیر شاعیری دیاری کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، لەتەمەنی ٢٠ شاڵیدا نالی شاعیر سەردانی شاری هەولێری کردوە و پارچە شیعرێکی لەسەر ئەو شارە نووسیوە، دەسڵێت" شیعرەکە لە دیوانی حەیدەری مەلا ناسردا هەیە ".
باسی لەوەشکردوە، کە شیعرەکەی نالیش لەو دیوانەدایە، دەبێت ئەوکات تەمەنی ٢٠ ساڵ بووبێت، بۆ نۆژەنکردنەوەی خانەقای هەولێر بەشداریی رێوڕەسمەکەی کردووە و و نالی لەو ماوەیەدا کە لە هەولێر بووە، وادیارە ئەو شیعرەی لەسەرهەولێر و خەڵکی هەولێر نووسیوە، ئەو شیعرە دەماودەم هاتووە و نازانرێ چەندی هی نالی و چەندی کەم و زیاد کراوە. تەنانەت دوای ئەوەش هیچ لێکۆڵینەوەیەک نییە بیسەلمێنێ ئەوە شیعری نالییە، شێوازی شیعرەکەش زۆر لە شیعری نالی ناچێت.
شیعرەکەی نالی
سەفحەی بەرینی سەهلی بۆ وەسفی ئەهلی ئەربیل
قەڵەمی منە عەینەن منارەی شێخی جەلیل
شارێکە ڕیاکەمە بۆ مەکرەمە حاتەمە
شایەتی شەهرەزووری بووە ئەحسەنی دەلیل
موسەڵای سەر قەڵاتی بەرامبەر نەبی عوزێر
حازرە بۆ بەراتی مەرقەدی ئیمام تەعجیل
بەستۆرە نا لە چاوی من ئاو بۆ ئەوێ هاتووە
لە دەوری تەواف دەکەن توحفەیەک نەیبێ مەسیل
هەم ئەھلی ئاسمانن هەم رەنگی خاکن خەڵکی
پاکن میسلی کافوور پاکن لەجنسی ئەسیل
شەوقی بەتینی شەمسی کچانی ئەسمەر کردوون
وەکو پەنیری مەدبووخ چەشنی شەکەری حەلیل
پێشتر شێوەی قامەتت درێژ بوو ئەربائیلۆ
لەبەر کەمی ویسالت کوردبووە بووە ئەربیل