بانکی ناوەندی بڕێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە

  2023-11-21  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە بڕی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش بەرزکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ، بانکی ناوەندی بڕی ٢٣١ ملیۆن، ٦١٩ هەزار و ١٦٠ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەو بڕەش ٢٠ ملیۆن و ٩٩٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش بووە، لە کاتێکدا دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ١٩ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار دۆلاری بە نەقد خستووەتە بازاڕەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ بانکی ناوەندی زیاتر ٢٣٣ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕاوە کە ١٩ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشرا.


ڕیکلام