ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێرێت

  2023-11-22  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستەکەی، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت و تا ئێستا شەش کەس خۆیان کاندید کردووە.

ژیان:
بەپێی ڕاگەیەندراوی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر ١ی دوای نیوەڕۆ، پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجام بدات و دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەڕووی پەرلەمانتاران بکاتەوە و سوننەکانیش بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدێک بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەسەڵاتیان بە دوو کەسایەتی سیاسی داوە.

دەشڵێت، تەوەری یەکەمی دانیشتنەکە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەن نوێنەران، کە هەفتەی ڕابردوو دادگای باڵای فیدراڵی، ئەندامێتی محەمەد حەلبووسی لە ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵوەشاندەوە.

هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو، تەوەری دووەمی دانیشتنەکەش تایبەتە بە دەنگدان لەسەرهەمواری یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە دەنگدانیش لەسەر هەمواری یاساکە تەمەنی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بۆ شەش مانگ درێژ دەکاتەوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان بکات.


ڕیکلام