قوباد تاڵەبانی: کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی سۆران هەموومانی غەمبار کرد

  2023-12-08  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان پەیامێکی هاوخەمی بڵاودەکاتەوەو دەڵێت، کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی سۆران کە ژمارەیەک گیانلەدەستدان و سووتانی لێکەوتووەتەوە، هەموومانی غەمبار کرد.

دەشڵێت، لە دڵەوە هاوخەمی کەسوکاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەم و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، بە داخەوە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئەمە چەندەمین جارە ڕووداوی هاوشێوە دووبارە دەبنەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتین و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین، لایەنی کەمتەرخەم دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵبگرێت.


ڕیکلام