بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و نرخی ١٠٠ دۆلار لەسەروو ١٥١ هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ژیان:
ئەمڕۆ پێنجشەممە٢٨ی کانونی یەکەم، بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ بڕی ٢١٠ ملیۆن و ٥٣٣ هەزار و ٧٠٣ دۆلاری فرۆشتوە، بەشێوەیەک کە ١٨٩ ملیۆن و ٦٠٢ هەزار و ٧٠٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بوە و ٢٠ ملیۆن و ٩٣١ هەزار دۆلاریش بەشێوەی کاش بوە.
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بەدوێنی بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥١ هەزار و ٨٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا