لە زاخۆ بەهۆى بۆردومانى سوپاى تورکیا نزیکەى 95 گوند چۆڵکراوە

  2020-07-16  | 
وێنە : چیای خامتیر لە قەزای زاخو
 مێهڤان مەجید
سوپای تورکیا لە بۆردومانەکانى بۆ سەر سنورى قەزاى زۆخۆ بەردەوامە و لەماوەی 24 کاتژمیریشدا 80 تۆپى ئاڕاستەى گوندەکانی ھەردوو ناحیەی دەرکار و باتیفا کردووە و نزیکەى 95 گوندیش چۆڵکراوون.

پەیامنێرى تۆڕى هەواڵى ژیان رایگەیاند، لە ئێستادا سوپاى تورکیا بۆردومانەکانى لە سنوری ناحیەی باتیفا زیاتر چڕکردووەتەوە و  روژانە سێ بۆ چوار جار گوندەکانی ئەو سنورە بۆردوومان دەکات، هاوکات ھەفتەی رابردووش بەھوی بوردومانی چڕ، گوندی ئەڤلھ چولکرا،  نێزیکەی ١٣ گوندى دیکەش  بە بەردەوامی بۆردومانیان لەسەرە .

وتیشى، لە سنوری ناحیەی دەرکاریش بوردومانی زۆرى سوپاى تورکیا هەیە و کە نزیکەى 93 گوندى تێدایە لە کۆى ئەو گوندانەش تەنها 12 گوندیان ئاوەدانکگراونەتەوە و حەوت گوندى دیکەش چۆڵکراوون.

ئەمە دواى ئەوە دێت، لە دواى 16ى حوزەیرانی رابردوو قەزای زاخو بوەتە بارەگایەکی سەرەکی بوردومانی سوپای تورکیا ، نێزیکەی 300 گوند لە زاخو ھەیە و لەبەر مەترسی بوردومانەکان 95 گوند چوڵکراوە و خەڵک ناتوانێت بچنە سەر رەزو باخەکانیان.



ڕیکلام