بە بیانووی کەمکردنەوی خەرجی، بەشی کوردی ڕادیۆی سوید دادەخرێت

  2024-01-31  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای 23 ساڵ لە وەشان، ڕادیۆی سوید بڕیاریدا بەشی کوردی ڕادیۆکەی دابخات و بڕیارەکەش لە 1ی نیسانەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

بەپێی وتەی بەرپرسانی ڕادیۆی سوید، داخستنی بەشی کوردی ڕادیۆکە لە چوارچێوەی پرۆسەی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی ڕادیۆکە و نزیکەی 100 کارمەندی ڕادیۆکە پێیان ڕاگەیاندراوە کە کارەکەیان لەدەستدەدەن.

بەڵام لە دیوێکی دیکەوە وەک چاودێران باسی لێوەدەکەن، داخستنی بەشی کوردی ڕادیۆی سوید بەشێکە لە هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ چوونە ناو ناتۆ کە تورکیا ڤیتۆی لەسەر هەیە، بۆیە واپێدەچێت داخستنی ئەم ڕادیۆیەش لەسەر خواستنی تورکیا بوبێت.

بەشی کوردی ڕادیۆی سوید بەر لە 23 ساڵ و لە 06-01-2001 دەستی بە پەخشی خۆی کرد و کاریگەرییەکی گەورەی بۆ کوردەکانی سوید هەبوو بە تایبەت.


ڕیکلام