جەمال كۆچەر: هەمواری یاسای بودجە چارەسەری سەرجەم کێشەکان ناکات

  2024-02-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تەنها بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە چارەسەر ناکرێت.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هەمواركردنەوەی یاسای بودجە سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ناکرێت، بە تایبەت پرسی هەناردکردنەوەی نەوت پێویستی بە رێككەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "پابەندبوونی هەرێم بەو رێككەوتنەی كە لەگەڵ حكومەتی عێراقدا دەیكات، كلیلی چارەسەری بەشێكی زۆری كێشەكانە، چونكە پرسی نەوت دۆسییەیەكی گرنگە و پێویستی بە رێككەوتن و پابەندبوونی هەردوو حكومەت هەیە".


ڕیکلام