ئەمریکا مەرجی قورس دادەنات بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی لەگەڵ عێراق

  2024-02-11  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق دەستپێدەکاتەوە و چەند سەرچاوەیەکیش دەڵێن: ئەمریکا مەرجی قورسی هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی.

یەحیا رەسول، وتەبێژی  فەرماندەی هێزەچەکدارەکانی عێراق رایگەیاند: لیژنەی هاوبەشی نێوان واشنتۆن و بەغدا، لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەست بەگفتوگۆکانیان دەکەنەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر  وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو کە لەگەڵ ئەمریکادا رێککەوتون لەسەر ئەوەی لەچوارچێوەی لیژنەیەکی باڵای سەربازیدا بەردەوامی بدەن بە دانوستاندنەکان.

بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداریش، هیچ لایەک گرەنتی سەرکەوتنی دانوستاندنەکانیان نەداوە، چونکە ئەمریکا مەرجی قورسی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان لەگەڵ بەغدا داناوە کە یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە کە حکومەتی عێراق دەبێت گرەنتی بداتە ئەمریکا لەسەر ئەوەی هێزەکانیان ڕووبەڕووی ھێرش نابنەوە.

دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دوای هەفتەیەک لە ئاڵۆزی توندی نێوان ئەمریکا و عیراق دێت ئەوەش بەهۆی نیگەرانیەکانی عیراق دوای کوژرانی سەرکردەیەکی حزبوڵای عیراق لە بەغداد لەلایەن ئەمریکاوە.


ڕیکلام