هەڤاڵ ئەبوبەکر: لە کوردستان و عێراقدا دەسەڵاتدارێتی هەیە نەک دەوڵەتداری

  2024-02-11  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت: ئەوەی ڕێ لە هێزی بیانی دەگرێت بێتە ناوەوە، دەوڵەتدایە بەڵام، ئەوەی لە کوردستان و عێراقدا هەیە دەسەڵاتدارێتیە نەک دەوڵەتداری.


هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: لە کوردستان و عێراقدا دەسەڵاتدارێتی هەیە، نەک دەوڵەتداری، دەسەڵاتدارەکانیش هێندەی درێژکراوەو پابەندی ستراتیژو کارنامەی وڵاتە ناوچەیی و دەرەکییەکانن، هێندە کارکەرو دەربڕو وابەستەی خەڵکی وڵاتەکە نین.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا دەسەڵاتداری بێسەری قۆرخکراوی سەپێنراو هەبێت، نەک دەوڵەتداریی سەروەری ڕەوای ڕێکی پەسەندکراو، هەر کەس و هێزێکی دەرەکیی و بیانیی، دەوڵەتیی یان نا دەوڵەتیی، ڕێپێدراو یان قاچاخ و یاساخ کە بەهەر بەهانە ودۆخێک هاتبێتنە وڵاتەکەوە، ئەگەر لە پەنجەرەشەوە دەریانبکەیت لە دەرگاوە دێنەوە ژورەوە.

وتیشی: ئەوەی ڕێ لە هێزی بیانیی دەگرێت بێتە ناوەوە، یان بچێتەدەرەوە دەوڵەتداریی و سەربەخۆیی و هاووڵاتی سەنتەریی و یاساسەروەریی و دادپەروەریی و دامەزراوە دەستورییەکان و زانیاریی و ئەمنییەت و سوپا و دادگاو دارایی و ئابوریی و دامەزراوە نیشتمانییەکانە.


ڕیکلام