موحسین مەندەلاوی: بڕی یەک ملیۆن دینار لەموچەی پەرلەمانتارە ئامادەنەبوەکان دەبڕدرێت

  2024-02-12  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی عێراق فەرمانیدا ئەو پەرلەمانتارانەی ئەمڕۆ ئامادەی کۆبوونەوە نەبوون بڕی یەک ملیۆن دینار لە مووچەکەیان ببڕدرێت.


موحسین مەندەلاوی سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی عێراق فەرمانیدا بەبڵاوکردنەوەی ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان ئامادەنەبون.

هاوکات داوای لەفەرمانگەی دارایی کرد، بڕی یەک ملیۆن دینار لەموچەی پەرلەمانتارە ئامادەنەبوەکان ببڕێت.


ڕیکلام