بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ بڕێکی کەم دۆلاری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عیراق رێژەی خستنەڕووی راگەیاند کە ٢١٥ ملیۆن و ٤٩٤ هەزار و ٨٠٨ دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، کە ٢٠٥ ملیۆن و ٢٨٤ هەزار و ٨٠٨ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەبووە.
هەروەها لەو بڕەش، ١٠ ملیۆن و ٢١٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بو بە ١٥١ هەزار و ٩٠٠ دینار، بەڵام لەئێستادا بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٥٢ هەزار و ١٠٠ دینار.