یەکشەممەی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی لەبارەی دوو دۆسیەی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

  2024-02-15  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دادگای فیدڕاڵیی عیراق لەبارەی دوو دۆسیەی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، کە تایبەتن بە یاسای هەڵبژاردنەکان و ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەران.

بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکانی دادگای فیدڕاڵی، بڕیارە رۆژی یەکشەممە ١٨ی شوبات، دادگای فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵای زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، کۆببێتەوە و سکاڵاکان لەسەر هەریەکە لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

داواکاران لەدژی یەک بازنەیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دابەشنەکردنی ١١ کورسی پێکهاتەکانە بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردندا داواکەیان تۆمارکردووە.

هەر لەو رۆژەدا، دادگای فیدڕاڵی داوایەکی دیکەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەبینێت، کە تایبەتە بەپرسی مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.


ڕیکلام