ئەمریکا داوا لە سودانی دەکات چیتر هێرش نەکرێتە سەر سەربازەکانیان لە عێراق

  2024-02-17  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جێگری سەرۆکی ئەمریکا داوا لە سودانی دەکات هێرشەکان بۆ سەر سەربازەکانیان لە عێراق بقوستێنرێت و هۆشداری دەدات‌و دەڵێت:"ئەمریکا لەکاتی پێویست وەڵامی دەبێت‌و بەرگری لەخۆمان دەکەین".

بەیانی ئەمڕۆ شەممەکۆشکی سپی لەبەیاننامەیەکدا، ناوەڕۆکی کۆبونەوەیەکی کامالا ھاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکاو محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی ئاشکراکردوە کە لەپەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئەنجامیانداوە.

بەیاننامەکەی کۆشکی سپی تێیدا هاتوە، "کامالا هاریس هۆشداریداوەتە سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و پێیڕاگەیاندوە ئەمریکا هیچ ئەولەویەتێکی نییە جگە لەسەلامەتی کارمەندانی ئەمریکی، هەروەها ئەمەریکا لەکاتی پێویست وەڵامی دەبێت‌و بەرگریش لەخۆی دەکات".

کۆشکی سپی دەڵێت: کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا داوای لەحکومەتی عێراق کرد ڕێگریی لەهێرشکردنەسەر فەرمانبەرانی ئەمریکی بکات و هاریس لەگەڵ سودانی باسیان لەگرنگی پاراستنی سەربازانی ئەمریکاو عێراق کردوەو هەردولا نیازی خۆیان بۆ درێژەدان بەهاوکارییەکان لەبوارەکانی ئابوریی‌و وزەدا دوپاتکردەوە، بەتایبەتی بەئامانجی تێکەڵکردنی عێراق لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئالینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لەتویتێکدا نوسیویەتی:"داوادەکەین بەرپرسانی باڵای عێراق ڕێگریی بکەن لەهێرشکردنەسەر کارمەندانی ئەمریکی، چونکە ئەمریکا لەئەگەری هەرهێرشێک هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ بەرگریکردن لەخۆی دەگرێتەبەر، لەکاتی پێویستدا".


ڕیکلام