​هێزێکی ئاسایش بۆ کۆنترۆڵکردنی شەڕەکەی نێوان محەمەدی حاجی مەحمود و براکەی گەشتنە گوڵەخانە

  2024-02-18  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی کێشەی خانوەوە شەڕە تەقە لە نێوان محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵای برای دروست دەبێت و هێزێکی ئاسیش بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە گەشتونەتە گوڵەخانە.

بەگوێرەی زانیاریەکان، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە روبەڕوبونەوە لەنێوان پێشمەرگەکانی محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و عەبدوڵای حاجی مەحمودی برای رویداوە، بەهۆی ئەوەی محەمەدی حاجی مەحمود فشاری لە عەبدوڵڵای برای کردووە بۆ ئەوەی خانووەکەی گوڵەخانە چوڵبکات، بەڵام رازی نەبووە و ئاڵۆزی و شەڕە تەقە لە نێوانیان دروست بووە و دواتریش هێزێکی ئاسایشی سلێمانی لە سلێمانییەوە رەوانەی گوڵەخانە کراوە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.

هەربەپێی زانیاریەکان، هێزێکی کۆماندۆی کوردستان رەوانەی دەوروبەری بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی  سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کراوە کە دەکەوێتە گەڕەکی چوارباخ.


ڕیکلام