سروە محەمەد: یەکێتی هەوڵ دەدات قەرەبووی زیان لێکەوتوانی لافاوەکە بکاتەوە

  2024-02-19  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەرلەمانتارێکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت: فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵەکانی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی سنووری گەرمیانی چڕکردۆتەوە.

 لەو بارەیەوە سروە محەمەد، پەرلەمانتاری یەکێتی لەبەغدا رایگەیاند، بەپێی خەمڵاندنەکان بەهۆی لافاوەکەوە بڕی  دوو ملیار و پینج سەد ملیۆن دینار زیانی ماددی بەر سنووری گەرمیان کەتووە.

 پەرلەمانتارەکەی یەکێتی وتیشی لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لەپەرلەمانی عێراق قسەی کردووە بۆ ئەوەی راپۆرتی زیانەکانی لافاوی گەرمیان وەربگرن و کار لەسەر قەرەبوکردنەوەی زیانەکان بکرێت.

ئەوەشیخستەڕوو، رێکخراوی مانگی سوری عێراقی ئامادەیی دەربڕیوە کە هاوکاری تەواوی زیانلێکەوتوان بکات.


ڕیکلام