عەون زیاب: بەهۆی بارانبارینەوە ئاوی پێویستمان بۆ هاوینی داهاتوو گلداوەتەوە

  2024-02-19  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بەھۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ئەم دواییەوە توانیومانە ئاوی پێویست بۆ وەرزی ھاوینی داھاتوو گلبدەینەوە.

عەون زیاب لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەردانێکی مەیدانی بۆ پڕۆژەی بەنداوی دوبس لە پارێزگای کەرکوک ئەنجامدراوە، بەتایبەت دوای ئەو شەپۆلی بارانبارینەی پارێزگاکانی گرتەوە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ئەم دواییە کاریگەری باشی ھەبووە لەسەر یەدەگی ستراتیژی ئاو و ھەروەھا ئاوی پێویست بۆ وەرزی ھاوینی داھاتوو گلدراوەتەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، بارانبارینەکە کاریگەری باشی ھەبووە لەسەر سامانی ئاو و پڕکردنەوەی چەم و روبارەکان و ھەوڵدەدەن لە وەرزی گەرمادا سودی لێوەربگرن.
 


ڕیکلام