کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا : پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە هەرێم کەمبووەتەوە

  2024-02-21  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە پێی چەند ڕاپۆرتێک کە دەستی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا کەوتوە پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان کەمبووەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش دەستخۆشیان لە حکومەتی هەرێم کرد

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر: ژمارەیەک لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ناوەندە چاودێرەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان نیشانیاندا کە پێشێلکاریەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ کەبوونەتەوە و لە ناویشیاندا کەمبوونەوەی بەرچاوی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوانان بۆیە دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێم دەکەین. 

ئاماژەی بەوەشکرد، بینینی ئەم گۆڕانکاریە مایەی هاندانمانە و دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە هەوڵەکانی تا ئێستایان بۆ باشترکردنی ژینگەی میدیا و ڕاگەیاندن، بەڵام هێشتا ڕۆژنامەوانان و ناوەندە چاودێرەکان ڕاپۆرتی پێشێلکاریی لەسەر هەندێک لایەنی میدیایی بڵاودەکەنەوە لە ناویاندا دەستڕاگەیشتن بە زانیاریی گشتی و بەشداربوون لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیانەی حکومەت ڕێکیان دەخات.

وتیشی: بۆ باشترکردنی توانای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامدانەوەی پرسیاری بەجێی ڕاگەیاندنەکان لە کاتی خۆیدا، کار لەسەر ئەوە دەکەین وتەبێژەکانی ناوەندە جیاوازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بنێرین بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تا باشتر تێبگەن لەوەی نوسینگەکانی ڕاگەیاندن لە حکومەتی خۆمان لە ئەمریکا چۆن کارەکانیان ئەنجامدەدەن. نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مێترۆ (Metro)ت لەسەر ئازادیی ڕاگەیاندن بینیوە؟ لێرەوە ڕاپۆرتەکە بخوێنەرەوە بۆ ئەوەی بزانیت گۆڕانکاریەکان بە بەراود بە ساڵی ڕابردوو چین.


ڕیکلام