ڕێواز فایەق: یەکێتی پابەندە بە ڕێزگرتن لە پاراستنی مافەکانی کەمە نەتەوەکان

  2024-02-22  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەستوریە و وەکو یەکێتی پابەندین بە ڕێزگرتنی مافەکانی کەمە نەتەوەکان.

ڕێواز فایەق سەرۆکی خولی پێشوی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ناتوانین بڵێین دادگای فیدراڵی بڕیاری نادەستووری داوە، ئەو قسەیە بۆ من نابێت، بەڵام لە پرسی کۆتاکان ڕای یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیە، یەکێتی پابەندە بە ڕێزگرتن لە پاراستنی مافەکانی کەمە نەتەوەکان، ئێمە ئەوان بە پلە دوو نابینین.

باسی لەوەشکرد :مەترسی لەسەر دامەزراوە شەرعییەکانی هەرێم هەیە و مەترسیەکی گاڵتە نییە، هیوادارم هەڵبژاردن لە سەرەتای مانگی شەش ئەنجامبدرێت، ئەمە واقعێکی نوێیە و دەبێت مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "یەکێتی لەھەموو هێزە سیاسییەکانی دیکە زیاتر ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن".


ڕیکلام