دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیردەکات

  2024-02-23  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پاش کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری ورد، لە ئۆپەراسیۆنێکی ‌هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە سنوری ناحیەی تەکییە، توانرا تیرۆرستێک دەستگیربکرێت.

تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (ض،ض،خ،ح) لەدایکبووی ساڵی 1988ی حەویجە، پێشینەی کاری هەبووە لە ناو ڕێکخراو و گروپە تیرۆرستییەکاندا و لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بە ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوبووە.

 پاش دەستگیرکردنی، دەستبەجێ ڕادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی.


ڕیکلام