عەدنان جابری: دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم هۆکارێکی سیاسی نیە

  2024-02-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لەپەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هەرچەندە تورکیا بۆریەکانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی داخستووە، بەڵام هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوت سیاسی نییە.

ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لەپەرلەمانی عێراق، عەدنان جابری لەلێدوانێکدا رایگەیاندووە گرێبەستەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان گەورەترین بەربەستن لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم هۆکارەکەی تەکنیکییە نەوەک هۆکاری سیاسی، حکومەتی تورکیا رەتیکردۆتەوە بەبێ ڕەزامەندی بەغدا جارێکی تر ڕێگە بەهەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بداتەوە.
 
ئەوەشیخستۆتەڕوو تورکیا بۆریەکانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی داخستووە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی سزای نێودەوڵەتی نەبێتەوە. 
 
دووپاتیکردۆتەوە ئەو مۆدێلە ئابوورییەی هەرێم بۆ گرێبەستە نەوتییەکان بەکاریهێناوە جیاوازە لەگەڵ مۆدێلی ئابووری کۆمپانیای سۆمۆ کە ئەوەش بۆتە بەربەستێکی گەورە لەبەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم.


ڕیکلام