وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: لە ئەمرۆوە نرخی بەنزین دادەبەزێت

  2024-03-14  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ لە دوای کاتژمێر چوارەوە نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین لەسلێمانی ٢٥ دینار لە هەر لیترێکدا دادەبەزێت.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی راگەیاند: لە سەعات ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە  نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین، نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر بۆ هەر لیترێک ٢٥ دینار دەدابەزێت. 

بەجۆرێک نرخی بەنزینی سوپەر لە هەزار و ٢٢٥ دینارەوە دەبێت بە هەزار و ٢٠٠ دینار، موحەسەن، هەزار و ٧٥ دینارەوە دەبێت بە هەزار و ٥٠ دینار، هەروەها نۆرماڵیش لە ٨٥٠ دینارەوە دەبێت بە ٨٢٥ دینار.


ڕیکلام