بەڕێوەبەری ناوەندی ئابووری عێراق ڕایدەگەینێت: هاوردەکردنی زێر و میوە و سەوزە لە تورکیاوە بەرامبەر بە ساڵی ڕابردوو زیادیکردووە.
مەنار عوبەیدی، بەڕێوەبەری ناوەندی ئابووری عێراق ڕایگەیاند: بەراورد بە ساڵی رابردوو، هەناردەی زێر و سەوزە و میوەی تورکیا بۆ عێراق بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بەشێوەیەک هەناردەی زێر بە رێژەی ٩٧٪ و سەوزە و میوەش بە رێژەی ٩٠٪ زیادیکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، تەنها لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، عێراق بە بەهای ٩٧٠ ملیۆن دۆلار کاڵای لە تورکیاوە هاوردەکردووە، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو بە بەهای ٧٥٠ ملیۆن دۆلار کاڵای هاوردەکردبوو.
ئاماژەی بەوەشدا، ناچارکردنی بازرگانان بە بەکارهێنانی سەکۆی ئەلیکترۆنی پارەدان بۆ کاروبارە بازرگانییەکان رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە، لە ئاشکراکردنی بەهای راستەقینەی ئەو کاڵایانەی لە تورکیاوە بۆ عێراق هاوردەدەکرێت.