بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و دروستبوونی شەڕە تەقەوە دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکە بردینداربوو
درەنگانی شەوی رابردوو لە قەزای شێخان-ی سەر بە پارێزگای دهۆک، دوای دروستبوونی کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵەدا، شەڕە تەقە و رووبەڕووبوونەوە دروستدەبێت و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکە بریندار بوو
بە گوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لەوکەسانەی کوژراوە ناوی عەونی سمکۆ زێدک-ە کەسایەتییەکی دیاری ناوچەی شێخانە و بەگوێرەی هەندێک زانیاری سەرۆک عەشرەتی هۆزی زێدک بووە.
کوژراوەکەی دیکەش لە پزیشکی دادیە و بریندارەکەش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی هیچ لایەنێکی ئەمنی روونکردنەوەی لەبارەی رووداوەکەوە نەداوە.