لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی رایدەگەیەنێت: وەکو یەکێتی لەگەڵ دواخستنی وادەی هەڵبژاردن نین و پێمان باشە هەموو حزب و لایەنەکان بەشداری بکەن.
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی راگەیاند: یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە لەو ماوەیەی کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق دیاریکراوەو لەلایەن سەرۆکی هەرێمە بریاری لەسەردراوەو ئیمزاکراوە کە رۆژی ١٠/٦/٢٠٢٤ وە
وتیشی: ئێمە وەکو یەکێتی بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەکان نین و پێشمان خۆشە هەموو هێزولایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەشداری لەهەڵبژاردنەکەدا بکەن .