ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، "بەربەستەکانی بەردەم چارەسەرکردنی گرفتی موچەی هاوڵاتیانی هەرێم لا براون و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەش کردنی مووچەی مانگی سێ".
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بڵاویکردەوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ
ئاماژەی بەوەشداوە، بەربەستەکانی بەردەم چارەسەرکردنی گرفتی موچەی هاوڵاتیانی هەرێم لا براون، ئومێد دەکەین هیچ لایەنێکی سیاسی عێراق و کوردستان چارەسەری کێشەی موچەی هاوڵاتیان بە هەرەشە بۆ سەر پێگەو سەنگی خۆی نەزانێت.
باسی لەوەشکردوە، هەوڵەکانمان بەردەوامی دەبێت، هێشتا بابەت گەلێک هەن لە نێوان هەرێم و بغداد کە پێویستی بە هەوڵ و کۆششی هەموو لایەکە بۆ چارەسەربوون
ئەو پەرلەمانتارە جەختەدەکاتەوە گرنگە شاندەکانی هەرێم لە بغداد دانەبڕێن و(کۆبونەوەی بەردەوام) هەبێت بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوان بغداد و هەرێم کەڵەکە نەبن و زوو بتوانرێت هەماهەنگی دروست بکرێت بۆ چارەسەر کردنیان.