بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی مانگی ئاداری ٢٧ شوێن دابەشدەکرێت.
بەپێی لیستی مانگی ئاداری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی مانگی ئاداری هەریەکە لە وەزارەتەکانی داد، پەروەردە، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانەسرووشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت.
هاوکات، مووچەی هەریەکە لە ئەنجوومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری دارایی، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی، هێزی بەرگری و فریاکەوتن، یەکەی ٧٠، یەکەی ٨٠، ب.پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.