​هێمن میرانی: تا ڕیکۆردەکە ئەشکێنین مووچە دابەشدەکەین

  2024-04-08  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت: مووچەیەکی دیکەی موچەخۆرانی هەرێم قەرزارین و تا ڕێکۆردەکە ئەشکێنین بەردەوامین لە مووچە داشکردن.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند: مووچە سەرەتایترین مافی خەڵکە و لە داهاتی خۆماڵی، نەوت، یان داهاتە فیدراڵییەکان بێت، دەبێت بدرێت و بە مووچەخۆرانی هەرێم ڕادەگەیەنم مووچەیەکی دیکەشتان، هی مانگی چوار، لە دوای جەژن قەرزارین تا ریکۆردەکە بشکێندرێت.

دەشڵێت: هەر دڵتان خۆش بێت و دەموچاوتان پڕی زەردەخەنە بێت، ئەوە ئاواتی ئێمەی خزمەتکارتانە لە حکومەتی خۆتان، وەک ئەو دادەگیانە فەرمووی، حکومەتی هەرێم و سەرۆکەکەی لە دەستیان بێت ١٠ مووچەتان پێ دەدەن. کێ هەیە دڵی بەو دۆخە خۆش نەبێ کە ئێستا دروست بووە و کێ هەیە زەردەخەنەی خانەنشین و فەرمانبەران دڵخۆشی نەکردبێت، مووچە ھات و کوردستان سەرکەوت.


ڕیکلام