دوای جەژن وردبینی بۆ ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکرێت

  2024-04-11  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە دوای تەواو بوونی جەژن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەست بکات بە وردبینی کردن لە ناوی کاندیداندا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

حاکم عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند" لە دوای جەژن وەک کۆمسیۆن دەستدەکەن بە وردبینی کردنی ناوی کاندیدانی هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بەپێی بڕیاری کۆمسیۆن هەر کاندیدێکیش مەرجەکانی تێدا نەبێت راستەوخۆ دوردەخرێتەوە"
 
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، لەدوای دورخستنەوەی هەرکاندیدێک ئەوا ئەو لیست و قەوارەیە ی کاندیدەکەی دورخراوەتەوە دەبێت لە ماوەی تەنها دوورۆژدا کاندیدێکی نوێ دیاریبکات.


هەروەها ووتیشی" دوای پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستپێدەکات و پێدەچێت زیاتر لە مانگێک بخایەنێت.
 


ڕیکلام