لە رۆژانی جەژندا گەرمیان زۆرترین کارەبای نیشتیمانی پێدراوە

  2024-04-12  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، ڕۆژانی جەژن زۆرترین کارەبا بە هاوڵاتیانی ناوچەی گەرمیان دراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم دەڵێت، "لە رۆژانی جەژنی رەمەزان بە تێکڕا 18 بۆ 19 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دراوە."

ئاماژە بەوەشدەکات، بە گوێرەی ناوچەکان کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەم جۆرە بووە.

گەرمیان 22 کاتژمیر
هەولێر 18 کاتژمێر
سلێمانی 18 کاتژمێر
دهۆک 18 کاتژمێر


ڕیکلام