بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی زێڕ ڕیکۆردی شکاند و بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد.
ئەمڕۆ، نرخى ئۆنسێک زێڕ لە جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و ٣٨٨ دۆلار و ٥٠ سەنت، ئەم نرخە بەراورد بە شەش مانگ پێش ئێستا بەڕێژەی ٪٢٢ بەرزبووەتەوە.
هەروەها، نرخی کیلۆیەک زێڕیش بە ٧٦ هەزار و ٧٨٢ دۆلارە، ئەم نرخەیش بە مێژوویی ناو دەبرێت و تائێستا نرخى زێڕ نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە.