د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: جەنگێکی جیهانیی ڕانەگەیەندراو لە دنیادا؛ بەرپابووە

  2024-04-13  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەڵێت؛ جەژنی ڕەمەزان تەواوبوو، یادی ئەنفالە، دوای ئەویش جەژنی قوربانە، جەنگێکی جیهانیی ڕانەگەیەندراو لە دنیادا؛ بەرپابووە، ئاگرەکەی لە ئۆکرانیا هەڵگیرسا، بەزۆر شوێندا تێپەڕی، گەیشتە فەلەستین، دواتر سوریاو لوبنان، ئێستا لە بەردەمی ماڵەکانماندایە.

ئاماژەی بەوەشداوە، وزە، زەوی کشتوکاڵیی و بەرهەمە خۆراکییەکان، ئاوو ژینگە، سەرچاوەکانی کەرەستەی خاو، دەست و هێزی کرێکار، بەرهەم و بازاڕ، چەکی عەمبارکراو، چەکە ئەتۆمیی و کۆکوژەکان، ڕێڕەوی نوێی بازرگانیی؛ لە زۆربەی زۆری ئەم جیهانەدا؛ لە قەیراندان.

باسی لەوەشکردوە، هەموو ئەمانە بۆ جیهان؛ هەڕەشەن، لە کوردستاندا؛ دەرفەتن، تەنها ئەگەر یەکبونێکی نیشتمانیی و سەرێکی کۆکەرەوەو بیرێکی وردو تیژو دورو ژیرو ئەزمونمەند؛ هەبێت و، بەرنامەو ڕۆژەڤ وستراتیژێکی یەکگرتووی نیشتمانیی کوردستانیی هەبێت و، خۆمان تێکەڵی ئەجێنداو پیلان و ململانێ و شەڕە ناوچەیی و نێودەڵەتییەکان نەکەین، ئاگرەکە نامانسوتێنێت و پارێزراودەبین و لە بەشێک لە پاشکۆی کێشەکانەوە، دەبین بەسەرچاوەی چارەسەر.

پارێزگاری سلێمانی  جەختلەسەر ئەوەدەکاتەوە، تکایە ئەمجارەیش؛ میرو گوزیر بە نگینی موڵکی سلێمانی و کوردستانەوە مەکەن؛ قەدری بزانن، ئەم هەموو جەژن و یادو شین و شادییانە بکەن بەدەرفەتی ئاشتیی و یەکبونی نیشتمانیی و هەر برینێک کە لە دڵدایە؛ ساڕێژی بکەن.


ڕیکلام