ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، جیابوونەوەیان لە حزبی تەقەدوم ڕاگەیاند و کوتلەیەکی نوێیان بەناوی "موبادەرە" پێک هێنا.
ژمارەیەک پەرلەمانتار و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بە سەرۆکایەتیی زیاد جەنابی، کوتلەی موبادەرەیان ڕاگەیاند و جیابوونەوەی خۆیان لە حزبی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی ڕاگەیاند.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەندامانی کوتلە نوێیەکەی سوننەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، لە پێناو دەربازکردنی پرۆسەی سیاسیی و هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق لە چەقبەستوویی، ئەو بڕیارەیان داوە و بەشێوەیەکی یەکسان لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا مامەڵە دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوی کوتلەدا هاتووە، "كوتله‌كه‌مان په‌یڕه‌وی بنه‌مای یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات و داوای به‌ده‌ستهێنانی ئامانج و داواكارییه‌كانی خه‌ڵكه به‌ڕێزه‌كه‌مان ده‌كه‌ین له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له ڕێككه‌وتنی سیاسی‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌ماكه‌ی حكوومه‌ت پێكهێنرا. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه داوا له‌سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵمان هاوكار بن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان".
ئەندامانی کوتلەی موبادەرە بریتییە لە (زیاد جەنابی، عەدنان جحێشی، غاندی محەممەد کەسنەزانی، کەریم ئەبو سۆدە، حامید کەرغولی، فەهد مشعان، بەسمە بەسیم و یەحیا عیساوی) هەروەها هەردوو ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا (عەممار حەمدانی و عەلی عیساوی).