هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە روونكردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە

  2024-07-01  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان

روونکردنەوەیەک لە ھێزەکانی 70-وە

بۆ رای گشتی رووندەکەینەوە بە ھیچ شێوەیەک، دوور و نزیک ھێزەکانمان و ھێزەکانی تری ھەرێمی کوردستان پەیوەندییان بەو رووداوانەوە نییە کە لە ھەولێری خۆشەویست، دھۆکی دەلال و کەرکوکی قودسی کوردستان روویانداوە.

جێگەی نیگەرانی و سەرسووڕمانە کە تەنیا نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی بەغدا بە مەرامی تایبەت و وەک تۆمەت ئاماژە بە ناوی ھێزەکانمان و سنووری سلێمانی دەکات. وە وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بەڕوونی ئاماژەی بە زانیارییەکاندا بەبێ ئەوەی ناوی ھیچ ھێزێک بھێنێت.

لێرەوە رایدەگەیەنین کە نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی بەغداد وتی: ئەو تۆمەتبارانە لەبەرامبەر بڕەپارەیەکدا "تەجنید" کراون. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە و جەختیش دەکەینەوە کە؛ ئەم کەسانە نە لەژێر فەرمان و چەتری ئێمە و ھیچ ھێزێکیترمان ئەو کارەیان کردووە و نە پەیوەندیی بەھێزەکانمانەوە ھەبووە.

ئێمە لە ھێزەکانمان چاوەڕێی رێڕەوی تەواوی لێکۆڵینەوەی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقین تاوەکو راست و دروستی دوور لەمەرام و پیلانی ناڕەوا بۆ رایگشتیی وڵاتەکەمان ئاشکرابکەن کە ھەر کەس و لایەنێک لەپشت سووتاندنی بازاڕەکانەوەیە، رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.


ڕیکلام