وەزارەتی بەرگریی توركیا، كوژرانی ئەفسەرێكی باڵای وڵاتەكەی لە سنورەكانی هەرێمی كوردستان راگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی توركیا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی 12ی ئەم مانگە، لە كاتی روبەڕوبونەوەیەكی سوپای وڵاتەكەی لەگەڵ گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە ناوچەی زاپ، مینێك لەژێر پێی سەربازێك تەقییەوە و بەوهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا هەروەها عەقید عەبدوڵا جەم دەمیركانیش بە سەختی بریندار بوو.
ئاماژەی بەوەشكردوە، دوای هەفتەیەك چارەسەركردن و سەرباری هەوڵی پزیشكەكان، عەقید عەبدوڵا جەم دەمیركان شەوی رابردو لە نەخۆشخانەیەكی سەربازی لە ئەنقەرە گیانی لەدەستدا.