پەروەردەی سلێمانی: دەستشکانەوەکەمان بردەوە

  2024-07-20  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت: دەستشكانەوەكەمان لەوانە بردەوە، كە دەیانویست پڕۆسەی خوێندن پەكی بكەوێت.

عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندووە، لە پڕۆسەی بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندن دەستشکانەوەیەکی گەورە هەبوو، خەڵک هەبووە پێی دەوتین ئەمساڵ دەبێت پڕۆسەی خوێندن لە باخچە تا ئامادەیی لە سلێمانی پەکی بکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بیرمان لەوە کردووە، كە ئەگەر پڕۆسەی خوێندن بۆ ساڵێک پەکی بکەوێت ئەوا ئێمە تا 10 ساڵی دیکە باجەکەی دەدەین لە خوێندنی سەرەتایی تا زانکۆکان.

وتیشی، بەڵام قۆڵمان لێ هەڵمانی و دەستشکانەوەکەمان بردەوە لەوانەی دەیانویست سلێمانی پڕۆسەی خوێندن پەکی بکەوێت تێیدا.

 

 
 
 


ڕیکلام