لە ناحیەی بالیسان دوای دروست بوونی دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا کوڕێک باوکی خۆی کوشت و دوو کەسی دیکەشی بریندارکرد
بەپێی زانیارییەکان، درەنگانی شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای گشتی ناحیەی بالیسان، دەمەقاڵێ لەنێوان باوک و کوڕێک دروست دەبێت و کوڕەکە تەقەی لە باوکی کردووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە
لە ڕووداوەکەدا، ئەو کوڕە تەقەیکردوە و بەهۆیەوە مامی و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر
لەسەر رووداوەکە، فەرهاد شێخوەسانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بالیسان رایگەیاند، " تەرمی باوکەکە کە تەمەنی ٥٠ ساڵە لەگەڵ دوو برینداری دیکە گەیەندرانە نەخۆشخانەکەیان، دوو بریندارەکەش چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە و لەگەڵ تەرمی باوکەکە ڕەوانەی ڕانیە دەکرێن".
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو کەسەی دیکەش کە بریندارە پەیوەندی بە کێشەکەوە نەبووە، تەقەکەرەکەش لەدوای رووداوەکەوە هەڵاتووە.