فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌واڵی "دامه‌زراندنی ڕێكخراوێكی هاوڕه‌گه‌زبازی" ره‌ت ده‌كاته‌وه، ده‌ڵێت: "چه‌ند ده‌زگا و كه‌س و لایه‌نێك ئاینی ئیسلام به‌كارده‌هێنن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌نگێك".
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومییهكانه...
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له لایه‌ن ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن كه زمان حاڵی حزبێكی كوردستانه، به‌بێ بوونی زانیاری و به‌ڵگه‌ی دروست و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی، به چه‌ند هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كاری، فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومیه‌كانی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات به دامه‌زراندنی ڕێكخراوێك كه به زمانی ئه‌وان (هاوڕه‌گه‌زبازی)ه. له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌كارهێنانی ئه‌و وشه‌یه ده‌چێته چوارچێوه‌ی شێواندنی ده‌رونی كۆمه‌ڵگاكه‌مان.
ئه‌م كه‌ناڵه هه‌موو ئه‌و به‌ها ئه‌خلاقی و ئیتیكیانهی تێپه‌ڕاندووه كه له یاسایی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردستان ژماره (35) ساڵی 2007 و به‌ڵێننامه‌ی شه‌ره‌فی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژنامه‌نوسان دیاری كراوه. پێشێلی پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نوسیشی كردووه چونكه به‌بێ سه‌رچاوه‌ی ڕاست و دروست هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی دوێنێ چه‌ند كه‌س و لایه‌نه‌ك كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی ڕێك بخه‌ن و به‌یاننامه‌یه‌كی چه‌واشه‌كاری بێ بنه‌مای تێدا به‌یان بكه‌ن، كه وشه به وشه‌ی به‌یانامه‌كه بێ به‌ڵگه و تۆمه‌تێكی دروستكراو و هه‌ڵبه‌ستراو و چه‌واشه‌كاریه له پێناو شێواندنی ده‌رونی هاوڵاتیانی ئازیزی كوردستان.
ئێمه تێده‌گه‌ین مه‌رامی ئه‌م ده‌زگا و كه‌س و لایه‌نانه چیه و ده‌شزانین (ئاینی پیرۆزی ئیسلام) به‌كار ده‌هێنن بۆ مه‌رامه‌كانیان و ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه سۆزی هاوڵاتیان به‌لای خۆیاندا ڕابكێشن، بۆ كۆكردنه‌وه و زیادكردنی چه‌ند ده‌نگێك. به‌ڵام هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌ئاگا و هۆشیارن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م چهواشهكاریانهدا.
بۆیه ئێمه وه‌ك تیمی نوێی سه‌رۆكایه‌تیی له فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان له ژێر ڕۆشنای یاسای ژماره (1) ساڵی 2011 و په‌یڕه‌وی ژماره (4) كاروباره‌كانمان به‌ڕێوه ده‌به‌ین و سه‌رقاڵی داڕشتنی پلانێكی تۆكمهین كه ڕێكخراوه‌كان ئازادانه له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كورستان كاروچالاكی گرنگ و كاریگه‌ر ئه‌نجام بده‌ن بۆ بوژانه‌وه‌ی ژێرخان و سه‌رخانی كوردستانی ئازیز، ئامانج و په‌یام و خه‌می گه‌وره‌ی ئێمه پاراستنی نیشتمان و خۆشه‌ویستی خاك و به‌ها باڵاكان و ئاكاره جوانه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مانه به‌هه‌موو نه‌ته‌وه و ئاین و پێكهاته‌كانیه‌وه.
هه‌روه‌ها لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنانه‌ی كه جگه له چه‌واشه‌كاری و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست، هیچی تر له هه‌گبه‌یاندا نییه.
به وزه‌یه‌كی نوێ و عه‌قڵێكی مه‌ده‌نیه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ گه‌شه‌كردن و پێشخستنی ڕه‌وتی ڕێكخراوه‌یی له هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌ر لێره‌شه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه له هه‌یكه‌لیه‌تی كارگێڕیی فهرمانگهكهماندا پله‌یه‌ك نییه به‌ناوی ڕاوێژكار، به‌ڵكو به‌پێی په‌یڕه‌وی ژماره (4)/ مادده‌ی دووه‌م/ بڕگه‌ی یه‌كه‌م: به‌رزترین پله‌ی كارگێڕی له فهرمانگهكهماندا (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی)ه.