فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ قاسم شه‌شۆ ده‌رچوو

  2024-08-08  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا به‌تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و هاندان بۆ ناكۆكی له‌ نێوان ئاینه‌كان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ قاسم شه‌شۆ ده‌ركرد.

به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه‌ واژۆی دادوه‌ر یاسین مه‌حمود، له‌ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ینه‌وای له‌سه‌ره‌، تیایدا هاتووه‌، داوا له‌ هه‌موو ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی پۆلیس كراوه‌ كه‌ قاسم شه‌شۆ ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌تۆمه‌تی "سوكایه‌تیكردنی به‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و هاندانی شه‌ڕی نێوان ئایینه‌كان".

قاسم شه‌شۆ، به‌رپرسی هێزه‌كانی پارتی له‌ شه‌نگال له‌ 10مین ساڵڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، وتی، "هه‌تا دینی موحه‌مه‌د مابێت كاره‌سات له‌سه‌ر ئێمه‌ ته‌واو نابێت، له‌و قسه‌یه‌م مه‌سئولم، ئه‌وان دژی دینی ئێمه‌ن". 

 


ڕیکلام